Mehmet Tosun
09 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەتەکەی ڕاگرت و پهیوهندییهكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی فەڵەستین، مەحموود عەباس ئەنجامدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئەردۆغان کە ماوەیەک پشووی دا بە کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەتەکەی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەباس ئەنجامداوە.
لەو پەیوەندیە تەلەفۆنییەدا تاوتوێی ڕووداوەکانی ئیسرائیل و فەڵەستین و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا.
سەرکۆمار ئەردۆغان، باسی لەوە کرد کە وڵاتەکەی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ کۆتایی هاتنی شەڕ و پێکدادانەکان و بەزوویی بەدیهاتنی ئارامیی لە ناوچەکەدا.