Sarmand Hameed
01 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2018
قودس - AA
نزیکەی ٢٥٠ هەزار نوێژخوین سێیەم نوێژی ههینی لە مانگی رەمەزاندا له مزگهوتی ئهقسا لە قودسی داگیرکراو، ئەنجامدا.
بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمانگەی ئەوقافی ئیسلامی لە قودس کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە ٢٥٠ هەزار نوێژخوین بەشدارییان لە نوێژی هەینییدا کردووە لە مزگەوتی ئەقسا.
لەمیانی گوتاری هەینیدا، گوتاربێژی مزگەوتی ئەقسا، عەکرمە سەبری ستایشی ئەو دەیان هەزار فەڵەستینییەی کرد کە وێرای ئەو ئاستەنگانەی ئیسرائیل لە بەردەمیاندا دروستی کردووە، روویان لە ئەقسا کردووە.
عەکرمە سەبری داوای لە فەڵەستینییەکان کرد کە بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی روو لە مزگەوتی ئەقسا ئاماژەی بەوە کرد کە هەر کەسێک رێگری لێ کرا بۆ هاتنە نێو قودس، با لەو شوێنەی رێگری لێ دەکرێت نوێژ ئەنجام بدات.
لە شەوی رابردووەوە دەیان هەزار نوێژخوێن لە کەناری رۆژئاوا و شار و شارۆچکەکانی دیکەوە روویان لە قودس کرد بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەقسا.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە کرد کە پۆلیسی ئیسرائیل لە دەروازەی شاری کۆن لە قودس و لەبەردەگای مزگەوتی ئەقسا بەدی کران.
هێزەکانی ئیسرائیل رێگهی بە پیاوانی خوار تەمەن ٤٠ ساڵ نەدا بۆ چوونە نێو قودس، هاوکات بەبێ رەچاوکردنی تەمەن و لەدوای تێپەڕینیان بە خاڵەکانی پشکنین رێگە بە ئافرەتان درا بۆ چوونە نێو شارەکە.