Mohammed Baqi Hussein
14 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2016
شه‌وی رابردوو له باكووری رۆژئاوای پاریسی پایته‌ختی فەڕه‌نسا پۆلیسێك و هاوسه‌ره‌كه‌ی كوژران.
پۆلیسێكی پاریس كه له ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری شار ده‌ژیا، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به چه‌قۆ په‌لاماری درا و كوژرا. دواتر په‌لامارده‌ره‌كه ده‌چێته نێو ماڵی پۆلیسه‌كه و هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی پۆلیسه‌كه به بارمته ده‌گرێت.
دوای گه‌یشتنی هێزی پۆلیسی تایبه‌تی فەڕه‌نسا Raid بۆ ناوچه‌كه، ماڵه‌كه به‌ته‌واوی گه‌مارۆ درا.
دوای هه‌وڵێكی زۆر پۆلیس و په‌لامارده‌ره‌كه نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن و پۆلیس هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵه‌كه. له ئه‌نجامدا په‌لامارده‌ره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژرا به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه هاوسه‌ری پۆلیسهكهی كوشتبوو. له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی پۆلیسدا ته‌نها توانرا منداڵه‌كانی پۆلیسه كوژراوه‌كه رزگار بكرێت.
به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته هێشتا ناسنامه‌ی پهلاماردهرهكهیان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی له میدیاكانی فەڕهنسادا بڵاو بوونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه په‌لامارده‌ره‌كه كۆنه جه‌نگاوه‌رێك بێت كه دراوسێی پۆلیسهكهیه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فەڕه‌نسا، پیرێ هێنری له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌وه ده‌نگۆكانی پشتڕاست نه‌كرده‌وه و رایگه‌یاند، هێشتا هۆكاره‌كانی په‌لاماره‌كه نه‌زانراوه.
وه‌زیری ناوخۆی فەڕه‌نسا بێرنارد كازینیوڤ دوای په‌لاماره‌كه روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراوی بڵاو كرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، رۆژی چوارشه‌ممه سه‌ردانی ئه‌و بنكه‌یه ده‌كات كه پۆلیسه كوژراوه‌كه تێیدا كاری ده‌كرد. ناوبراو له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاشكرایكردووه هاوسه‌ری پۆلیسه‌كه‌ش فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بووه.