Behlül Çetinkaya
31 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2019
ئیسلام ئاباد - AA
شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له نزیك شاری لیاكاتپور باکووری پاكستان، ته‌قینه‌وه تیایدا روویدا و سێ فاڵگۆنی ئاگری گرت، به‌پێی دوایین ئامار له‌و رووداوه‌دا، ٧٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاد له ٤٠ كه‌سیش برینداربوون.
وه‌زیری رێگا ئاسنینه‌كانی پاكستان، شێخ را‌شد ئه‌حمه‌د له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا باسی له‌وه كرد شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه كه له شاری كاراچی باشووری وڵاته‌وه به‌ره‌و شاری راڤاڵپیندی له باكوور ده‌چوو له نزیك شارۆچكه‌ی لیاكاتپور سەربە شاری ره‌حیم یار خان باشووری هەرێمی پەنجاب دوای ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه تیایدا روویداوه ئاگری گرتووه.
ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ته‌قینه‌وه‌كه به هۆی دوو بتڵه‌غازی بچووكه‌وه بووه لای سه‌رنشینانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه كه بۆ ئاماده‌كردنی ژەمی به‌یانی به‌كاریان هێناوه، له‌به‌رئه‌وه هه‌ندێک له سه‌رنشینان دوای ته‌قینه‌وه‌كه و له كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا خۆیان له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه فڕێداوه‌ته خواره‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌حمه‌د باسی له‌وه كرد له‌و سێ ڤاڵكۆنهی سووتاون دووانیان له جۆری ئابووریی بوون و یه‌كێكیشیان له جۆری یه‌كه‌م بووه و ته‌واوی بلیته‌كانی جۆری ئابووریی له لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی ته‌بلیغیه‌وه كڕدراوه.
- له كاتی كاره‌كانی ساردكردنهوهدا ته‌رمی هه‌شت كه‌سی دیكه دۆزرانه‌وه، به‌وه‌یش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه ٧٣ كه‌س
له‌و دیمه‌نانه‌ی له میدیای پاكستان‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌دیكردنی بتڵی چێشتخانه‌ی درێژ جگه له بتڵی غازی چێشتلێنان گومانی ئه‌وه‌ی دروستكردووه كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دیكه هه‌بووه.
سه‌رۆكی ته‌ندروستی پارێزگای په‌نجاب، یاسمین راشید دوای رووداوه‌كه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به زیانه گیانییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و رووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته ٦٥ كه‌س و زیاتر له ٤٠ كه‌سیش برینداربوون. به‌ڵام له كاتی كاره‌كانی ساردكردنهوهدا ته‌رمی هه‌شت كه‌سی دیكه له ڤاڵكۆنه سووتاوه‌كاندا دۆزرانه‌وه، به‌وه‌یش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه ٧٣ كه‌س.
راشید ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه تێكڕا ٢٠٠ كه‌س له‌و ڤاڵكۆنانهدابوون كه سووتاون.
سه‌رۆكی یه‌كه‌ی گه‌ڕان و رزگاركردن له شاری ره‌حیم یار خان، به‌كر حوسه‌ین باسی له‌وه كرد كه له نێوان ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون كه‌سانێك هه‌ن كه‌مێك یان به ته‌واوی سووتاون و هه‌ندێک له‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه ناناسرێنه‌وه و له رێگه‌ی DNAه‌وه ناسنامه‌كانیان دیاری ده‌كرێت.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی رێگای ئاسنینی پاكستان، به میدیای ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌یان راگه‌یاندووه كه بردنه ناوه‌وه‌ی بتڵی غاز بۆ ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه قه‌ده‌غه بووه و به شێوه‌یه‌كی قاچاغ براوه‌ته ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه.
وه‌زیری رێگا ئاسنینه‌كانی پاكستان ئه‌حمه‌د، ئاماژه‌ی به نابه‌رپرسیارێتیی كارمه‌ندانی ئه‌منیی كرد كه رێوشوێنی كۆنترۆڵی پێویستیان نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سوپای پاكستان وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ كاره‌كانی رزگاركردن و چاره‌سه‌ركردنی برینداران، پزیشكی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه و شوێنی رووداوه‌كه كرد.
سوپا هێلیكۆپته‌ری ئه‌مبوڵانسی به‌كارهێنا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و بریندارانه‌ی باری ته‌ندروستیان هه‌ستیاربوو بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه.
- سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد
دوای رووداوه‌كه، سه‌ركۆماری پاكستان و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته روونكردنه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه.
سه‌ركۆماری پاكستان، عارف عه‌لوی له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی نیگه‌رانی خۆی له رووداوه‌كه راگه‌یاند و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییانی رووداوه‌كه كرد.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، عمران خان روونكردنه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی بڵاوكرده‌وه و باسی له‌وه كرد كه فه‌رمانی كردووه به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له له رووداوه‌كه.