Muhammet Nazım Taşçı
31 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
هه‌رێمی جاموو و كشمیر كه له پێنجی ئابدا له لایه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌ی ناریندرا مۆدی له هیندستان پێگه تایبه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵگیرا، ئەمڕۆ به فه‌رمی بوو به دوو به‌شه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی راگه‌یاندنی ناوخۆی هیندستان، حكوومه‌تی پارتی گه‌لی هیندستان (BJP)، به چاكسازی له‌باره‌ی دووباره پێكهێنانه‌وه‌ی جاموو و كشمیر كه له پێنجی ئابدا به یاسا كرا ویلایه‌ته‌كه وه‌ك جاموو و كشمیر و یه‌كێتیی خاكی لاداخ رێكخرا.
حكوومه‌ت، گیریش جاندرا مورمو-ی وه‌ك یه‌كه‌م بریكاری پارێزگای جاموو و كشمیری و ره‌زا كریشنا ماسور-ی وه‌ك یه‌كه‌م بریكاری پارێزگای یه‌كێتی خاكی لاداخ دانا.
ئاماژه به‌وه كرا كه ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له سه‌ره‌تای تشرینی دووه‌مه‌وه له ده‌لهی، گۆوا، ئاروناچال پرادێش، ئاندامان و نیكۆبار له یه‌كێتیی خاك كار ده‌كه‌ن ده‌گوازرێنه‌وه بۆ جاموو و كشمیر.
- چاكسازیه نوێكه چی ده‌هێنێته ئاراوه؟
جاموو و كشمیر كه له‌و چاكسازیه نوێیه‌دا یه‌كێتیی خاكه به ده‌سه‌ڵاتی سنووردار ده‌بێته ئه‌ندامی یاسادانان له لاداخ په‌رله‌مان نابێت. هه‌ردوو یه‌كێتیی خاكه‌كه راسته‌وخۆ سه‌ربه ناوه‌ند ده‌بن.
هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی له لایه‌ن په‌رله‌مانی هیندستانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت له هه‌ردوو یه‌كێتیی خاكه‌كه‌دا كاری پێده‌كرێت. جاموو و كشمیر خاوه‌نی ده‌ستوور و ئاڵای خۆی نابێت.
ئه‌و هاووڵاتییه هیندستانیانهی له هه‌ر لایه‌كی وڵاته‌وه دێن ده‌توانن له ناوچه‌كه‌دا زه‌وی بكڕن، له دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌تدا كار بكه‌ن، سوود له قه‌رز و هاوكارییه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت وه‌ربگرن.
گوته‌بێژی پێشووی یاسای جاموو و كشمیر، جیهانگیر ئیقبال له لێدوانێكیدا سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وه‌رگرتنی كار له چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایانه‌دا ده‌بێت كه له خاكی هیندستاندا وه‌ك ناوه‌ند به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
ئیقبال باسی له‌وه‌یش كرد كه هه‌ر كه‌سێك له جاموو و كشمیر كارده‌كات ده‌كرێت بگوازرێته‌وه بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك كه له لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
حكوومه‌تی هیندستان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه به‌و چاكسازییه نوێیه ئابووری ناوچه‌كه وه‌ك به‌شه‌كانی دیكه‌ی وڵات باش ده‌بێت و ئاستی خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه.
له به‌ڵگه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی هیندستانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت كه ده‌یانه‌وێت زه‌وی بكڕن ده‌توانن له سبەینێوه یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنان له ناوچه‌كه دابنێن.
له كاتێكدا باس له‌وه ده‌كرێت كه كێشه‌ی نه‌توانستی كڕینی زه‌وی له لایه‌ن پیشه‌وه‌رانه‌وه بێ كاری زیاد كردووه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كرایه‌وه كه ئه‌و ره‌وشه كاتی پێویستی داوه به گه‌نجان بۆ به‌شداریكردنی له چالاكیه نایاساییه‌كاندا.
- هه‌ڵگرتنی ستاتۆی تایبه‌تی جاموو و كشمیر
هیندستان له پێنجی ئابدا، ٣٧٩ههمین مادده‌ی ده‌ستووری هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه ده‌ستوور ماوه‌ی زیاتر له‌نیو سه‌ده‌یه ستاتۆی تایبه‌تی به كشمیر به‌خشی بوو، به‌وه‌یش پێكهاته‌ی پێگه‌ی تایبه‌تی ناوچه‌كه‌ی نه‌هێشت، به‌مه‌یش ''یه‌كێتیی خاك'' سه‌ربه ناوه‌ندی جاموو و كشمیر له ستاتۆكهدا بووه دوو ناوچه.
دوای بڕیاره‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كانی هیندستان له جاموو و كشمیر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئاسایش و هه‌ڵكوتانه سه‌ر خه‌ڵكیان زیادكرد و هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ران و ئه‌ندامانی پارته ناوخۆییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌ستگیركران.
له ساڵی ١٩٤٧ه‌وه له‌وه‌ته‌ی سه‌ربه‌خۆیی له به‌ریتانیاوه وه‌رگرتووه، جاموو و كشمیر پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو كه ده‌یتوانی یاسای خۆی ده‌ربكات. ئه‌و پێگه تایبه‌ته یاسای هاووڵاتیبوونی تیادابوو كه رێگه‌ی نه‌ده‌دا به كه‌سانی بیانیی له ناوچه‌كه‌دا نیشته‌جێ ببن و زه‌وی بكڕن.