Nuri Aydın
31 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
فه‌رمانده‌یی هێزه ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا (CENTCOM) ڤیدیۆی ئۆپه‌راسیۆنی كوشتنی سه‌رکردەی داعش، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی بی بی سی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ كێنت ماكکێنزی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له پێنتاگۆن، یه‌كه‌مین ڤیدیۆكانی ئۆپه‌راسیۆنی كوشتنی به‌غدادی بڵاوكرده‌وه.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وێت كه به‌غدادی هه‌ڵدێته نێو تونێلێك و ئێله‌گێكی بۆمبڕێژكراو كه له‌به‌ری كردووه ده‌ته‌قێنێته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه ماكکێنزی رایگه‌یاند: "(به‌غدادی) له‌گه‌ڵ دوو منداڵی بچو‌وكدا چوونه نێو كونێكه‌وه و خۆی ته‌قانده‌وه. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌م كرده‌وه‌یه بكه‌ین، تێده‌گه‌ین كه چ جۆره مرۆڤێك بووه".
ماكکێنزی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه چوار ژن و پیاوێك كه ئێلەگی بۆمبڕێژكراویان له‌به‌ردابووه له چالاكی خراون و له‌دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش بیناكه له رێگه‌ی تهقاندنهوهیهوه خاپووركراوه.