Selçuk Acar
20 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2016
نیویۆرك - AA
به‌هۆی كوژرانی باڵیۆزی رووسیا له ئه‌نقه‌ره، ئاندری كارلۆڤ، له هێرشێكی چه‌كداریدا، 45مین سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندی تیمی كاتی سهرۆكایهتیهوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، پرسه‌نامه‌ی تره‌مپ بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تیایدا هاتووه: "پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی كارلۆڤ و خۆشه‌ویستانی ده‌كه‌ین. كوشتنی باڵیۆزێك پێشێلكردنی سیستمی شارستانیه و، ده‌بێت جیهان ئیدانه‌ی بكات".