Hakan Çopur,Rewa Mahmood Hasan
08 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2019
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە ئێستا بەوە تۆمەتبار دەکرێت هەنگاوی پێویست نانێت دژبە رەگەزپەرستیی لە میانی سەردانیدا بۆ شاری دایتۆن سەربە ویلایەتی ئۆهایۆ کە پێشتر بە هۆی هێرشی چەکدارییەوە نۆ کەس کوژران، رووبەڕووی خۆپیشاندەران بوویەوە.
ترەمپ و مێلینای هاوسەری سەردانی شاری دایتۆن-یان کرد کە لە کۆتایی هەفتەدا بە هۆی هێرشێکی چەکداریەوە نۆ کەسی تێدا کوژران و لە نزیکەوە لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکاندا گفتوگۆی کرد و سەردانی نەخۆشخانەی کرد و لەگەڵ بریندارەکان چاویان بەیەک کەوت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە کۆشکی سپی لە زاری گوتەبێژکەیەوە ئاماژەی بەوەداوە کە ترەمپ لە میانی سەردانەکەیدا بۆ لای خێزانەکان جەختیکردۆتەوە کە ئەوەی لەدەستی بێت دەیکات بۆ رێگریکردن لە هێرشێکی چەکداری لەو چەشنە.
لە سەردانەکەی ترەمپدا بۆ نەخۆشخانەیەک کە بریندارەکانی لێبوو، گرووپێک خۆپیشاندەر کۆبوونەوە و پرۆتەستۆی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ-یان کرد و بەوە تۆمەتباریان کرد کە هیچ هەنگاوێک نانێت دژبە رەگەزپەرستی.
لە لایەکی ترەوە دۆناڵد ترەمپ کە سەردانی شاری ئێل پاسۆ دەکات بە هۆی ئەوەی لە هێرشێکی تردا ٢٢ کەس کوژرابوون، ئەگەری هەیە لەوێش رووبەڕووی خۆپیشاندان بێتەوە.
لە کۆتایی هەفتەی رابردوو لە شاری ئێل پاسۆ سەر بە ویلایەتی تێکساس لە سوپەرمارکێتێکدا لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا، ٢٢ کەس کوژران و ٢٦ی تریش برینداربوون.
لە لایەکی ترەوە دوای ئەو هێرشە بە چەند کاتژمێرێک لە شاری دایتۆن سەربە ویلایەتی ئۆهایۆ لەنزیک باڕێکدا هێرشێکی چەکداری ئەنجامدرا نۆ کەس بەهۆیەوە کوژران.
لە لایەن یەکەکانی ئاسایشی ئەمریکاوە ئاماژە بەوە دەکرێت کە هەردوو هێرشەکە تۆمەتی رەگەزپەرستی سپیپێستەکانی پێوە دیارە، وەک تیرۆری ناوخۆیی هێرشەکە هەژمار دەکەن.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە دەبێت رەگەزپەرستی سپیپێستەکان و رق و کینە لە لایەن هەموو کەسەوە ئیدانە بکرێت.