Zehra Ulucak,Hemın Othman Mohammed
04 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2019
سیئۆل|ئه‌نقه‌ره - AA
دوای ئه‌وه‌ی كۆریای باكوور به‌یانی ئه‌مڕۆ زیاد له مووشه‌كێكی نزیك مه‌ودای ئاڕاسته‌ی ده‌ریای خۆرهه‌ڵات (ده‌ریای ژاپۆن) كرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشوور و ژاپۆن ئه‌نجامدا.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشووره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه له‌سه‌ر هه‌ڵدانی ئه‌و مووشه‌كانه له‌لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، كانگ كیونگ-وها په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ پۆمپیۆ ئه‌نجامداوه و، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر تاوتوێكردنی ئه‌و ره‌وشه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ستیار.
له رووكردنهوهكهدا هاتووه ''له كاتێكدا تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ستیار و لێكۆڵینه‌وه لێی به‌رده‌وامه، هه‌ردوولا هاووڕان له‌باره‌ی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌وباره‌یه‌وه''.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا باسی له‌وه‌كردووه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، تارۆ كۆنۆ و پۆمپیۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان له‌باره‌ی هه‌ڵدانی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی كۆریای باكووره‌وه ئه‌نجامداوه و، هه‌ردوولا زانیاری له‌باره‌ی پێشهاته‌كان به‌شده‌كه‌ن و له په‌یوه‌ندی نزیكدا ده‌بن.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه هه‌ردوو وه‌زیر هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له هاریكاریدا بن له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه مووشه‌كه‌كان له به‌شی وشكانی ئه‌و وڵاته‌دا نه‌بینراون و هه‌ڕه‌شه‌نین بۆ سه‌ر ئاسایشی ژاپۆن.
سوپای كۆریای باكوور، له نێوان كاتژمێر ٠٩:٠٦ بۆ ٠٩:٢٧ به‌كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته له شاری وۆنسانی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌وه زیاد له یه‌ك مووشه‌كی نزیك مه‌ودای ئاڕاسته‌ی ده‌ریای خۆرهه‌ڵات (ده‌ریای ژاپۆن) كردووه.