Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
04 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2019
واشنتۆن- AA
ئیداره‌ی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندیی نیشانداوه له‌سه‌ر فرۆشتنی چه‌ك به بڕی نزیكه‌ی شه‌ش ملیار دۆلار به ئیمارات و به‌حرێن.
ئاژانسی هاریكاریی ئاسایشی به‌رگریی ئه‌مریكا كه سه‌ربه پێنتاگۆنه، زانیاریی داوه‌ته كۆنگرێس سه‌باره‌ت به نیشاندانی ره‌زامه‌ندیی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه له‌باره‌ی ئه‌و فرۆشه گریمانهكراوهی چه‌ك.
ئاژانسه‌كه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی فرۆشتنی چه‌ك، كه له سێ پاكێجدا جێكراونهتهوه، بۆ هه‌ر پاكێجێك نامه‌یه‌كی ره‌وانه‌ی كۆنگرێس كردووه و ئاماژه به‌وه‌شكراوه فرۆشی چه‌ك به‌بڕی پێنج ملیار و ٩٥٨ ملیۆن دۆلار به ئیمارات و به‌حرێن، په‌سه‌ندكراوه.
به‌و پێیه‌ش به‌حرێن به بڕی دوو ملیار و ٤٧٨ ملیۆن دۆلار سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی ئاسمانیی پاتریۆت و كه‌لوپه‌لی ته‌واوكاریی سیستمه‌كه ده‌كڕێت. له‌نێو ئه‌م پاكێجهدا٣٦ دانه مووشه‌كی زیره‌كی پاتریۆت MIM-104E هه‌یه كه توانای پێكانی فڕۆكه و مووشه‌كه‌كانی هه‌یه.
هه‌روه‌ها به‌حرێن به به‌های ٧٥٠ ملیۆن دۆلار سیستمی چه‌كی پشتیوانی ده‌كڕێت به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له فڕۆكه‌كانی F-16دا. له‌نێو ئه‌و پاكێچشدا ٣٢ مووشه‌كی AIM-9X، ٢٠ مووشه‌كی AGM-84 Block II Harpoon و ١٠٠ مووشه‌كی GBU-39 هه‌یه.
پێشبینی ده‌كرێت ئیمارات له‌به‌رامبه‌ر دوو ملیار و ٧٣٠ ملیۆن دۆلاردا سیستمه‌كانی مووشه‌كی پاتریۆت و پێداویستی پشتیوانی ئه‌و سیستمانه بكڕێت.
ئه‌و چه‌كانه‌ی ره‌زامه‌ندی نیشاندراوه له‌سه‌ر فرۆشتی به به‌حرێن و ئیمارات له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی Raytheon و Lockheedی ئه‌مریكییه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت.
حككومهتی ئه‌مریكا، ساڵی رابردوو به به‌های دوو ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار مووشه‌كی THAAD (سیستمی باڵای به‌رفری ئاسمانی)ی به سعوودیه فرۆشت.