Mazın Asad
30 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2018
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند کە ئاماژەنەکردن بە ناوی لە راپۆرتی کرملین کە لە لایەن ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە دڵگرانی کردووە و گوتی: "پێویستە رووسیا لە پرسەکانی ناوخۆی خۆی چڕبێتەوە".
پوتین لە گوتارێکیدا لە چالاکییەک لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا ھەڵسەنگاندنی لەبارەی راپۆرتی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کرد کە پێشکەش بە کۆنگرێسی ئەمریکا دەکرێت و پێشنیار دەکات ژمارەیەک بەرپرسی باڵا، سەرمایەدار و کەسانی نزیک لە کرملین بخرێتە نێو لیستی رەشەوە.
سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوە دا کە راپۆرتەکەی ئەمریکا ھەنگاوێکی دوژمنانەیە و گوتیشی: "ئەوانەی راپۆرتەکەیان ئامادە کردووە دەیانەوێت پەیوەندی مۆسکۆ-واشنتۆن تێک بدەن و زیان بە حکوومەتەکانی خۆیان بدەن".
ڤلادیمیر پوتین روونیشی کردەوە کە بەھۆی راپۆرتەکەوە، رووسیا لە ھەنگاوی ھاوبەرامبەر دووردەکەوێتەوە و گوتیشی: "دڵگرانم بەوەی ئاماژە بە ناوم نەکراوە لە راپۆرتەکەدا".
پوتین دەستەواژەی " کاروان دەڕوا و سەگ دەوەڕێت"ی بەکارھێنا و ھەروەھا گوتی: "پێویستە رووسیا لە پرسەکانی ناوخۆی خۆی چڕبێتەوە".