Muhammet Ali Kemal
08 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2019
سان پیترسبێرگ - AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، ئاشكرایكرد به پێچه‌وانه‌ی پرۆژه‌كانی ته‌وژمی باكوور و ته‌وژمی باشوور، ته‌وژمی تورك نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی هاریكاریی نێوان رووسیا و توركیایه، راشیگه‌یاند: "له سایه‌ی ئیراده‌ی سیاسیی سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و له‌به‌رچاوگرتنی ئازایانه‌ی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌ی، پرۆژه‌كه زۆر به خێرایی گه‌یشته قۆناغی ته‌واوبوون".
ڤلادیمیر پوتین له میانی گوتارێكدا كه له كۆڕبه‌ندی ئابووریی نێوده‌وڵه‌تیی سان پیترسبێرگ، پێشكه‌شیكرد، سه‌رنجی خسته‌سه‌ر پێشهاته ئابوورییه جیهانییه‌كان.
پوتین جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئه‌ورووپا ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بڕیاربده‌ن و رایگه‌یاند: "سه‌ربه‌خۆیی ژماره‌یه‌ك له وڵاتان سنوورداردهكرێت. له ئێستاشدا له‌رێگه‌ی پرۆژه‌ی ته‌وژمی توركه‌وه، رێگاكانی ناردنی گازی سرووشتیی بۆ ئه‌ورووپا هه‌مه‌چه‌شنه ده‌كرێن".
سه‌رۆكی رووسیا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "چه‌ند ساڵه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی ته‌وژمی باكوور خه‌ریكین؟ پرۆژه‌ی ته‌وژمی باشوور ناچار به هه‌ڵوه‌شانه‌وه كرا. له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر بنیاتنانی ته‌وژمی تورك رێككه‌وتین، له سایه‌ی ئیراده‌ی سیاسیی سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و له‌به‌رچاوگرتنی ئازایانه‌ی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌ی، پرۆژه‌كه زۆر به خێرایی گه‌یشته قۆناغی ته‌واوبوون. له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا پرۆژه‌كه ده‌ست به‌كاركردن ده‌كات. ئه‌گه‌ر دۆسته ئهورووپییهكانمان بیانه‌وێت ئێستا گازی سرووشتییان له ئاڕاسته‌یه‌كی دیكه‌وه پێده‌گات".