Yusuf Özcan,Muhammet Ali Kemal
03 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2019
ستراسبۆرگ - AA
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا، سۆسیال دیموكراتی ئیتاڵی، ده‌یڤید ماریا ساسۆلی بە سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، هه‌ڵبژێردرا.
دانیشتنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به مه‌به‌ستی دیارییكردنی سه‌رۆكی خولی نوێ له‌دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له مانگی ئایاردا، سه‌رله‌به‌یانی زوو به چوار كاندید ده‌ستیپێكرد و تا گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان، نه‌توانرا زۆرینه‌ی ره‌ها به‌ده‌ستبهێنرێت.
به‌پێی یاساكان ئه‌و كاندیدانه‌ی له گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كاندا زۆرینه‌ی ره‌هایان به‌ده‌ست نه‌هێناوه له گه‌ڕی دووه‌مدا ركابه‌ری دەکەن و به‌وشێوه‌یه‌ش كاندیدی سۆسیال دیموكراته‌كان، ده‌یڤید ماریا ساسۆلی ٣٤٥ ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
كاندیدی ئه‌ڵمانی پارتی سه‌وزه‌كانی ئه‌ورووپا، سكا كێڵهر ١١٩ ده‌نگ، كاندیدی ئیسپانیی یه‌كگرتووی چهپڕەوی ئه‌ورووپا-چهپڕەوی سه‌وزی ئیسكهندیناڤیا، سیرا رێگۆ ٤٣ ده‌نگ و كاندیدی چیكی پارێزگاران و ریفۆرمیسته‌كانی ئه‌ورووپا، یان زاهرادیل ١٦٠ ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
به‌وشێوه‌یه‌ش ساسۆلی ئیتاڵی تەمەن ٦٣ ساڵ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له ئه‌نتۆنیۆ تاجانی وه‌رده‌گرێت.
ساسۆلی رۆژنامه‌وانی پێشووه و رۆژی یەکی ته‌مووزی ٢٠١٤ بە جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا هه‌ڵبژێردرابوو.