Emre Gürkan Abay,Dmitri Chirciu
17 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2022
مۆسکۆ-AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئاشكرایكرد، ئەو سزایانەی کە خراوەتە سەر وڵاتەکەی زیانی بە ئابووریی تەواوی جیھان گەیاندووە، نرخی خۆراک بەرزدەکاتەوە و گوتی: "راستییە نوێیەکان پێویستیان بە گۆڕانکاریی ریشەیی لە ئابوورییماندا ھەیە. ئەمانە ئاسان نابن، دەبنە ھۆی ھەڵاوسان و بێکاریی زیاتر".
ڤلادیمیر پوتین لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسە حکوومییەکان ھەڵسەنگاندنی بۆ جەنگی ئۆکراینا، سزاکان و ئابووریی رووسیا کرد.
پوتین رایگهیاند: "وڵاتانی رۆژئاوایی بە بەکرێ گرتنی سەرباز و دابینکردنی چەک، پەرە بە خوێنڕێژی لە ئۆکراینا دەدەن".
جەختی لەوەش کردەوە کە مەبەستی سوپای رووسیا بۆ نزیکبوونەوە لە کیێڤ، داگیرکردنی ئۆکراینا نییە و گوتی: "سزاکان کاریگەرییان لەسەر ھەموو جیهان ھەبوو. جیھان بە ھۆی کەمبوونەوەی خۆراکەوە کێشەی دەبێت".
سەرۆکی رووسیا گوتیشی:"راستییە نوێیەکان پێویستیان بە گۆڕانکاریی ریشەیی لە ئابوورییماندا ھەیە. ئەمانە ئاسان نابن، دەبنە ھۆی ھەڵاوسان و بێکاریی زیاتر".