Muhammed Bilal Kenasari,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
17 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە دیارنەمانی رۆژنامەوانی سعوودیی، جەمال خاشقچی کە رۆژی دووی تشرینی دووەم بەمەبەستی ئەنجامدانی ژمارەیەک کاری فەرمیی سەردانی کۆنسوڵخانەی سعوودیەی لە ئیستانبوڵ کرد و لەو رۆژەوە هەواڵی نازانرێت، ژمارەیەک روونکردنەوەی دایە کەناڵی فۆکس تیڤی ئەمریکی کە کەناڵێکی نزیک لە کۆشکی سپییە.
دۆناڵد ترەمپ ئاشکرایکرد وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، مایک پۆمپیۆ سەردانی ریازی پایتەختی سعوودیەی کردووە و لەگەڵ شازادە محەمەد بن سەلمان کۆبووەتەوە، راشیگەیاند: "لەئێستادا شازادە و شا پێکەوە هەوڵی تێگەیشتن لەوە دەدەن بزانن چی روویداوە. شتی زۆر دەستنیشان دەکرێن".
تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه توركیا به به‌هێزی لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه ده‌كات و، گوتی: "هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ته‌ماشا ده‌كه‌ین. توركیا و سعوودیه به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن. كاردانه‌وه‌م به‌رامبه‌ر رووداوه‌كه‌ی خاشقچی په‌یوه‌سته بە زانین و نه‌زانینی شا و جێنشینه‌كه‌ی له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه. سه‌ره‌تا چی بوو؟ یاخود ئه‌وان ده‌یانزانی؟ ئه‌گه‌ر زانیاریان هه‌بووه ئه‌وه زۆر خراپه".
پێش چه‌ند كاتژمێرێك له‌و روونكردنه‌وه‌یه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ بن سه‌لمان ئه‌نجامدا و له‌و په‌یوه‌نديیه ته‌له‌فۆنیه‌دا بن سه‌لمان پێی راگه‌یاندووه كه زانیاری نییه له‌وه‌ی له باڵه‌خانه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبول چی بووه له‌باره‌ی دیارنه‌مانی خاشقچی.