Sangar Hamad Azeez,Mazın Asad
03 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2017
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا( پێنتاگۆن) پیتەر کوک گوتی: "ئێمە ئەو فیداکارییەی تورکیا دەبینین کە لە ناوچەی ئەلبابی باکووری سووریا لە رێگەی پشتیوانی سەربازی و رێککەوتنەوە ئەنجامی دەدات. هەروەها بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی ئەو فشارە دەکەین کە تورکیا لە ناوچەکە بۆسەر داعش ئەنجامی دەدات".
کوک وەڵامی ئەو پرسیارانەی دایەوە کە لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆسەر داعش لە باکووری سووریا لێی کرا.
ناوبراو ستایشی فیداکارییەکانی تورکیای کرد لە ناوچەکەدا و گوتی: "هەفتەی رابردوو لەسەر داوای تورکیا، فرۆکەکانی هاوپەیمانان بە چڕی بۆردومانی ناوچەی ئەلبابیان کرد".
کوک گوتی: "ئێمە ئەو فیداکارییەی تورکیا دەبینین کە لە ناوچەی ئەلبابی باکووری سووریا لە رێگەی پشتیوانی سەربازی و رێککەوتنەوە ئەنجامی دەدات. هەروەها بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی ئەو فشارە دەکەین کە تورکیا لە ناوچەکە بۆسەر داعش ئەنجامی دەدات".
گوتەبێژی پێنتاگۆن ئەوەیشی ئاشکرا کرد بەرپرسانی ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سووریا بەردەوام دەبن لە کۆبوونەوەکان.
لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کە گوتبوی، ئایا بەو شێوەیە بیر دەکەنەوە کە تەنیا بۆ ئەوەی داوای تورکیا بێ وەڵام نەمێنێتەوە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیتان لە سووریا ئەنجامدا لەبەر ئەوەی هەست دەکەن شکستتان هێناوە؟
کوک لەوبارەیەوە گوتی: "نەخێر بەو شێوەیە بیر ناکەمەوە. ھەموو رۆژێک ئەو بابەتانە لەگەڵ ھاوپەیمانە تورکەکانمان تاوتوێ دەکەین و بەردەوام دەبێن لە ھەماھەنگیکردنی ئەو بابەتانە لەگەڵیان. ناچمە نێو وردەکاری کۆبوونەوە تایبەتەکان، بەڵام ھۆکاری دڵنیاییمان لەوبارەیەوە لەگەڵ حکوومەتی تورکیا ھەماھەنگسازیمانە لە رووی سەربازییەوە لە ناوچەکەدا. درێژە بەم کارەمان دەدەین".
گوتەبێژی پێنتاگۆن لەبارەی کاری ھاوبەشی نێوان رووسیا و تورکیا لە ناوچەی ئەلباب دژی داعش، رایگەیاند کە ئاگاداری ئەو بابەتە نییە و بە پێویستی زانی ئەو پرسیارە لە بەرپرسانی تورکیا و رووسیا بکرێت.
کوک لە درێژەدا ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئیستانبوڵ کرد کە بووە ھۆی گیان لەدەستدانی ٣٩ کەس و بەو ھۆیەوە سەرەخۆشی ئاراستەی تورکیا کرد.
کوک گوتیشی: "ئاگادارین لە کاتێکدا داعش لە عێراق و سووریا بەرەو لاوازبوون دەچێت، ھەوڵی ھێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیل دەدات. ئەم ھێرشانە ئێمە لە کارەکانمان پاشگەز ناکاتەوە و ئێستا دەست بە کۆکردنەوەی بەرهەمی ھەوڵەکانمان کراوە".