Dildar Baykan
08 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2021
واشنتۆن- AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن)، جۆن كێربی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بۆ گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی سوپای توركیا كه هه‌فته‌ی پێشوو هێلیكۆپته‌ره‌كه‌یان له تاتوان سه‌ربه به‌دلیس تێكشكابوو، بڵاوكرده‌وه.
جۆن كێربی له په‌یامه‌كه‌یدا كه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه پێنتاگۆن دڵته‌نگه به گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازانی سوپای توركیا له رووداوی هه‌فته‌ی رابردووی تێكشكانی هێلیكۆپتهرهكهیاندا.
كێربی له په‌یامه‌كه‌یدا هه‌ژماری وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیای تاگ كردووه و رایگه‌یاندووه: "له دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ده‌گه‌یه‌نینه توركیای هاوپه‌یمانی ناتۆمان به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازه‌كانی و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین".