Abdullah Shukur
17 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2016
پەنابەرانی سووری لە ئەڵمانیا لە دوای بەرپرس کردنیان لە تاوانەکانی دزین و گێچەڵی جنسی لە سەری ساڵی نوێ، گوڵیان لە شاری کۆڵن بەسەر خەڵکی ناوچەکە دابەشکرد.
پەنابەرانی سووری لە گۆرەپانێکی ئەو شارە کۆبوونەوە و دروشمی "ئێمە ھەموومان پێکەوە خەڵکی کۆڵنین" یان گوتەوە. لە دوای ئەمیش پیانۆیان ژەنی و گۆڵیان بۆ سەر ئەو کەسانە بەشکرد کە لە وێستگەی مێترۆ دەردەچوون.
خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوە دا کە ئەوان دەیانەوێت بە رێگەیەکی ئاشتی خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و خۆیان بنوێنن. ھاوکات دروشمی "دژی گێچەڵی جنسین" ، "ھەموومان خەڵکی کۆڵنین"، "لایەنگری یەکسانین" یان گوتەوە.