Heman Hussein Yaseen
03 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2020
ھەولێر - AA
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر لە یادی کۆچی دوایی سەرکۆماری پێشووتری عێراق، جەلال تاڵەبانی، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکات.
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی سەرکۆماری پێشووتری عێراق، جەلال تاڵەبانی نوسوویەتی: ''پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم خەڵکی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکەین لە سێیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی دا''.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا ھاتووە: ''تاڵەبانی بەردەوامی و ئازایەتی و دانایی و گشتگیری پێشاندا لە رابەرایەتی کردنی عێراق لە کاتە پڕ ئاڵنگاری و سەختەکاندا''.
رۆژی ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، سەرکۆماری پێشووتری عێراق و سکرتێری پێشووی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، جەلال تاڵەبانی دوای چەند مانگێک مانەوەی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا، کۆچی دوایی کرد.