Berk Özkan,Fakhradin Ibrahim Mohammad
16 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەندییەکەی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری ئازەربایجان ئیلهام عەلیێڤ، ئەنجام دا.
بە پێی هەواڵێکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەردۆغان و ئیلهام عەلیێڤدا پەیوەندییەکانی دوو لایەن و پەرەسەندنە ناوچەییەکان تاوتوێ کران.
ئەردۆغان رایگەیاند کە سەرکەوتنی ئازەربایجان لە پرسی قەرەباغ بوار بۆ سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا زیاتر خۆش دەکات و تورکیا لەم قۆناغەدا و بە هەموو توانایەکەوە لە پاڵ گەلی ئازەربایجان دەبێت بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە.
سەرکۆماری تورکیا هەروەها خۆشحاڵی خۆی بە دەستپێکردنی پرۆسەی چاککردنەوە و بونیاتنانەوەی ناوچەی قەرەباغ دەربڕی کە لە ژێر داگیرکاریی ئەرمەنییەکان رزگاری بووە.