Muhammet Tarhan
18 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی لەگەڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئه‌نجام دا.
بەپێی راگەیەندراوێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو و سێرگی لاڤرۆڤ دوایین پێشهاته‌كانی ئه‌فغانستانیان تاوتوێ كردووه.
هەروەها بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، هەردوولا رەوشی ئەفغانستانیان تاوتوێ کردووە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە لەگەل ئەوەن دۆخی وڵاتەکە بە سەقامگیری بگات، هاوکات دا‌واشیان لە هێزە نیشتمانییەکان کردووە لە کورترین ماوەدا ئاسایش بەرقەرار بکەن.
لەلایەکی دیکەوە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، بابەتە نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ کرا.