Levent Tok,Selen Temizer,Mohamad Misto
06 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2017
ئەنقەرە- AA
رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/پەکەکە رایگەیاند، شارۆچکەی منبجی خۆرئاوای رووباری فورات لە باکووری سووریا، چۆڵ ناکات.
لەدوای ئەو روونکردنەوانەی لە رۆژی هەینی رابردووەوە لەلایەن رووسیا و ئەمریکاوە، سەبارەت بەمنبج بڵاوکرانەوە، رێخراوی ''ئەنجوومەنی سەربازیی منبج'' کە رێکخراوێکی سێبەری سەربە پەیەدە/پەکەکەیە، راگەیەنراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
وەک لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، رێکخراوەکە درێژە بەبوونی خۆی لە مننج و دەورووبەری دەدات.
ئاماژە بەوەشکراوە منبج رادەستی هێزەکانی سەربە بەشار ئەسەد ناکرێت و سوپای رژێم تەنها لەنێوان هێزەکانی قەڵغانی فورات و چەکدارانی پەیەدە/پەکەکەدا جێگیردەکرێن.
بەو شێوەیە رێکخراوەکە لە رێگەی بوونی ئەمریکا لە باکوور و هێزەکانی سەربە رژێمی سووریا لە خۆرئاوا و باشوور، بەربەستێک بۆ پاراستنی خۆی درووست دەکات.
لە راگەیەنراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر هەریەک لە رۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی ئەمریکا لە پارێزگارییکردن لە شارۆچکەکەدا و ئەو فشارەی کە رۆژ بەڕۆژ بەهۆی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتەوە زیاددەکات.
- رووسیا رێککەوتنەکەی راگەیاندبوو
پێشتر سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای رووسیا رایگەیاندبوو کە منبج لەلایەن هێزەکانی ناو شارۆچکەکەوە رادەستی هێزەکانی سەربە رژێمی سووریا دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدا بوو کە ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی دەکرد زانیاریی سەبارەت بەو رێککەوتنە نییە و رژێمی سووریاش هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەدا.
سەرچاوەکانی ناو منبج کە زانیاری‌یان داوەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەیان بەوەکردووە هێزەکانی سەربە رژێم 3 گوندی سەربە منبج-یان لەلایەن پەیەدە/پەکەکەوە رادەستکراوە و تا ئێستاش بەتەواوەتی لەسەر هێڵی نێوان سوپای سووریای ئازاد-پەیەدە/پەکەکە جێگیرنەبوون.
ئه‌مریكا، رۆژی هه‌ینی ده‌ستیكرد به‌جێگیركردنی سه‌ربازانی له به‌شی باكووری شارۆچكه‌ی منبج، به‌مه‌یش بووه به‌ربه‌ست له‌نێوان سوپای سووریای ئازاد و په‌یه‌ده‌دا.
ئه‌و پێشهاته‌ی له هه‌واڵی ئاژانسی ئانادۆڵودا خرایه‌ڕوو رۆژی پێشتر له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌مریكیه‌وه پشتڕاستكرایه‌وه. به‌پێی دوواین زانیاری كه له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه، هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وامن له چوون بۆ ناوچه‌ی عۆن داداتی باكووری منبج.
له حاڵه‌تی ئێستادا، ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كه منبجه له باشوور و باشووری خۆرئاواوه هێزه‌كانی رژێم و، له باكووریش له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌وره‌دراوه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت هێزه‌كانی رژێم له خۆرئاوا ته‌وا به‌ربه سوپای سووریای ئازاد بگرن. له سنووری خۆرهه‌ڵاتی شارۆچكه‌كه‌ش رووباری فورات هه‌یه، په‌یه‌ده له خۆرهه‌ڵاتی رووباره‌كه له كۆبانێ، گرێ سپی و حه‌سه‌كه باڵاده‌سته.
فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ربه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوێنێ یەکشەممە له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه په‌كه‌كه چه‌كی قورسی بۆ شارۆچكه‌ی شنگال گواستووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی منبج باس له‌وه ده‌كه‌ن كه په‌كه‌كه سوودیان له‌و پارێزیه‌ی رژێم و ئه‌مریكا وه‌رگرتووه و چه‌كداره مهشقپێكراوهكانی به‌چه‌كی قورسه‌وه بۆ شنگال ناردووه.
- گرنگیی منبج
منبج كه له كه‌ناری خۆرئاوای روباری فوراتدایه، 30 كیلۆمه‌تر له سنووری توركیاوه دووره.
له ساڵێ 2012دا، منبج كه‌وته ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریاوه و له مانگی كانوونی دووه‌می 2014دا كه‌وته ده‌ستی داعشه‌وه.
په‌یه‌ده به‌پشتیوانیی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا و هێزه تایبه‌ته‌كانی، له مانگی ئابی ساڵی رابردوودا منبجی كۆنترۆڵ كرد.
ئه‌مریكا به‌ڵێنی بهتوركیا دابوو كه دوای گرتنه‌وه‌ی منبج په‌یه‌ده/په‌كه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی فورات، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌برده‌سه‌ر.
شارۆچكه‌ی منبج كه رووبه‌ره‌كه‌ی 26 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه ده‌بێت، بڕبڕه‌ی پشتی پڕۆژه‌ی دروستكردنی رێڕه‌وێكه به‌درێژایی سنووری توركیا-سووریا.
كۆنترۆڵكردنی ئەلباب له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، گورزێكی كوشنده‌بوو درا له ئامانجه‌كانی په‌یه‌ده.
به‌گشتی دانیشتوانی منبج عه‌ره‌بن و چه‌ند هه‌زار كورد و توركمانێكیشی تێدا ده‌ژی.
ئه‌مریكا و په‌یه‌ده/په‌كه‌كه، به‌هۆی كاردانه‌وه‌كانی توركیاوه وا نیشانی ده‌ده‌ن كه ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی شارۆچكه‌كه له ده‌ستی خه‌ڵكه‌كه‌یدایه.
ئه‌و لایه‌نانه ده‌ڵێن له شارۆچكه‌ی منبج په‌كه‌كه بوونی نییه و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات جێگیركراون. به‌جۆرێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و هێزه له‌ده‌ستی په‌كه‌كه‌دا نییه.