Barış Seçkin
13 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2023
ڕۆما - AA
گڕکانی ئیتنا کە یەکێکە لە گڕکانە چالاکەکانی باشووری ئیتاڵیا، تەقیيەوە و بڕێکی زۆر خۆڵەمێش و پاشماوەی گڕکانی دەرکرد.
گڕکانەکە کە دەکەوێتە سەر چیای ئیتنا لە دوورگەی سجلیا، نزیکەی سێ هەزار و ٣٠٠ مەتر لە ئاستی رووی دەریا بەرزە، دوێنێ دەستی کرد بە دەردانی خۆڵەمێش و پاشماوەی گڕکانی.
لقی کاتانیای پەیمانگای نیشتمانیی جیۆفیزیک و گڕکانناسی ئیتاڵیا (INGV)دا، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد دوای چالاکبوونەوەی گڕکانەکە، بە بەرزی چوار هەزار و ٥٠٠ مەتر خۆڵەمێش و پاشماوەی گڕکانی هاتووەتە دەرەوە.
ڕاگەیاندنی وڵاتەکەش بڵاویکردەوە کە دەردراوی گڕکانەکە لە دووری چەند کیلۆمەترێکەوە بەدیکراوە و ئاستی هۆشداری سووریان بەو فڕۆکانە داوە کە بە ئاسمانی ناوچەکەدا تێدەپەڕن.