Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout,Zana Natık Kerem
28 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2023
قودس – AA
بەپێی ڕاپۆرتێکی فەرمی ئیسرائیل، دوو ملیۆن کەس لە ئیسرائیل کە لەنێویاندا ٨٧٠ ھەزار منداڵ ھەن، لەژێر ھێڵی ھەژاری دان.
میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە: "لە ڕاپۆرتی ھەژاری دەستەبەریی نیشتمانی ساڵی ٢٠٢٣، دەرکەوتووە، دوو ملیۆن کەس لە ئیسرائیل لەژێر ھێڵی ھەژاریدا دەژین کە لەو ژمارەیە ٨٧٠ ھەزاریان منداڵ و ١٥٠ ھەزار بەساڵاچوو کە خانەنشینن ھەن، ھەروەھا لەو ژماریە ٩٥٠ ھەزاریان کار دەکەن".
ڕاشیگەیاندوو: "ھێڵی ھەژاری ساڵی (٢٠٢٣) بۆ ھەر کەسێک گەیشتووەتە سێ ھەزار و ١٠٠ شێکێل (٨٣٥ دۆلار) کە ئەوەیش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٢٠٠ شێکێل زیادی کردووە، بەو پێیەی ھێڵی ھەژاری ساڵی ڕابردوو بۆ ھەر کەسێک گەیشتبووە دوو ھەزار و ٩٠٠ شێکێل (٨٧١ دۆلار)".
ئاماژەی بەوەشداوە کە رێژەی ھەژاری لە ئیسرائیل لە بەرزترین ئاستدایە بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی پێشکەوتوو، بەتایبەتی لەنێو منداڵاندا و ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا، ڕێژەی ھەژاری منداڵان، ٢٨ لەسەدا بووە و لە ساڵی ٢٠٢٣دا، زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٢٨،٢ لەسەدا.
باسی لەوەیش کردووە کە لە ساڵی ٢٠٢٢، ڕێژەی ھەژاری لەنێو بەساڵاچوواندا لە ئیسرائیل، ١٥ لەسەدا بوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٣دا بۆ ١٢،٧ لەسەدا دابەزیووە.
بەپێی داتا فەرمییەکانی ئیسرائیل، ژمارەی دانیشتووانی ئیسرائیل گەیشتووەتە، نۆ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار کەس کە بەڕێژەی ٢٠ لەسەدای ئەو ژمارەیە ھاووڵاتییانی ڕۆژئاوان.