Abdullah Shukur
18 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2016
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی رایگەیاند کە ئیتر ھیچ رێگرییەک نییە لەبەردەم سەرمایەدارانی ئەمریکا بۆ ئەوەی وەبەرھەمھێنان لە ئێران ئەنجام بدەن.
روحانی لە دوای بڕیاری ھەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران، بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی شاری تاران کرد.
روحانی داوای لە وڵاتانی جیھان کرد کە وەبەرھەمھێنان لە ئێران بکەن و بەم پێیەش گوتی: "ئیتر رێگری لەبەردەم بازرگانی نێوان ئەمریکا و ئێران ھەڵگیرا. ئەمە سوودی بۆ گەلی ھەردوو وڵات دەبێت. ھیچ رێگرێک نییە لە بەردەم وەبەرھەمھێنەرانی ئەمریکی بۆ ئەوەی وەبەرھەھێنان لە وڵاتەکەمان ئەنجام بدەن".
روحانی زیاتر گوتیشی: "ئێمە ئەوەمان خستە روو کە دەتوانین بەمەبەستی قازانجی گەلەکەمان کار لەگەڵ وڵاتانی جیھان بکەین بێ ئەوەی زیان بە بەھاکانمان بگات. ئەگەر ھەوڵی دیپلۆماتکارانمان نەبوایە ئەوا نەدەگەیشتینە ئەم ئەنجامە".