Hasan Esen,Ramal Abdullah Mahmood
23 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2019
كاراكاس – AA
حكوومه‌تی ڤێنیزوێلا به پاساوی "هه‌ڕه‌شه‌ی جدی و نایاسایی" به شێوه‌یه‌كی كاتی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ كۆڵۆمبیا داخست.
جێگری سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا ده‌لسی رۆدریگوهیس له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند "له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه جدی و نایاساییانه‌ی له حكوومه‌تی كۆڵۆمبیاوه ده‌كرێنه سه‌ر سه‌روه‌ری و ئاشتی ڤێنیزوێلا" بڕیاری داوه به شێوه‌یه‌كی كاتی سێگۆشه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات دابخات.
بڕیاری داخستنی سنووره‌كان له‌گه‌ڵ كۆڵۆمبیا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ڤێنیزوێلاوه هاوكاته له‌گه‌ڵ داواكاری ئۆپۆزسیۆن بۆ گه‌یاندنی "هاوكاری مرۆیی" له سنووره‌كانی كۆڵۆمبیاوه بۆ ئه‌و وڵاته.