ramal Mahmood
16 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
بڕیاری لێبوردن بۆ زیاتر لە ٧٠٠ حوکمدراو لە کوبا دەرچوو.
رۆژنامەی فەرمی حکوومەتی کوبا Granma بڵاوی کردەوە کە لەسەر داوای رابەری ئایینی کاسۆلیکەکانی جیهان، پاپا فرانسیس بۆ بەزەیی هاتنەوە بە زیندانیکراواندا، بڕیاری ئازادکردنی ٧٨٧ کەس درا.
لە هەواڵەکەی رۆژنامەی Granmaدا هاتووە کە بڕیاری لێبوردنەکە ئەو ئافرەت، گەنج و نەخۆشانەی گرتووەتەوە کە تاوانی وەکو مرۆڤ کوشتن، دەستدرێژی و قاچاخچێتی بە مادەی هۆشبەریان ئەنجام نەداوە.
پاپا فرانسیس لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو وەک قۆناغی لێخۆشبوونی کاسۆلیکەکان دانا و بە ساڵی یۆبیلی پیرۆزی دانا. بەپێی باوەڕی کاسۆلیکی لە ساڵی ١٣٠٠ زایینیەوە ساڵی یۆبیل دانراوە، لەو کاتەوە تاکو ئێستا ٢٥ یان ٥٠ ساڵ جارێک هەندێک جاریش کەمتر لەو ماوەیەش رادەگەیەنرێت.
ساڵی رابردوو لە پێش سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ کوبا، راگەیەنرا کە سێ هەزار و ٥٢٢ حوکمدراو بڕیاری لێبووردنیان بۆ دەرچووە و ئازاد کراون.