نیویۆرک
رۆژی سێشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەم، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دانیشتنێکی تایبەتدا پێشنیاری ھەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر کوبای بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرد.
ئەمریکاو ئیسرائیل بەتوندی دژایەتی ئەو پێشنیارەیان کردو تەنیا دوو وڵاتی بەشدار بوو بوون دەنگیان پێنەدا.
لە کۆبوونەوەی دوێنێ نەتەوەیەکگرتووەکان گفتوگۆ لە سەر گەمارۆی ئابووریی و بازرگانی کرا کە لە لایەن ئەمریکاوە لە دژی کوبا پەیڕەو کرابوو، دوای گفتوگۆیەکی بەرفراوان پێشنیارەکە بە زۆرینەی دەنگی بەشداربووان پەسەند کرا.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە وەزیری دەرەوەی کوبا برونۆ رۆدرگوئەز ئامادەی بوو، ١٩٣ ئەندامی ئامادە دەنگیان لە سەر ھەڵوەشاندنەوەی ئەو گەمارۆیانەدا کە زیاتر لە ٢١ ساڵە لە لایەن ئەمریکاوە لە دژی کوبا پەیڕەو دەکرێ، ١٨٨ ئەندام داوای ھەڵوەشاندنەوەیان کرد و دوو ئەندام ئەمریکا و ئیسرائیل داوای بەردەوامکردنی گەمارۆکانیان کرد.