Rahmi Gündüz,Hemın Othman Mohammed
16 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2016
پاریس - AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، فرانسوا ئۆلاند ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، باری نائاسایی درێژ ده‌كه‌نه‌وه.
ئۆلاند كه به‌شداری له لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كان كردووه له كۆنفرانسی لایه‌نه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له شاری مه‌راكیشی مه‌غریب به‌رده‌وامه بۆ كه‌ناڵه‌كانی، France 24 و TV5 دوا و وه‌ڵامی پرسیارهكانیانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی.
ئۆلاند، باسی له‌وه كرد كه باری نائاسایی له فه‌ڕه‌نسادا تا به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ردوو خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه له مانگه‌كانی نیسان و ئایاری ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چن درێژده‌كه‌نه‌وه.
گوتیشی: "ده‌مه‌وێت باری نائاسایی تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار درێژبكرێته‌وه. پێویستمان به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی نائاسایی هه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌فته‌ی داهاتوو كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێ ده‌كه‌ن. كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان رێكده‌خرێن. ئه‌و داواكارییه‌ی حكوومه‌ت له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی باری نائاسایی ده‌یخاته‌ڕوو پێشكه‌شی په‌رله‌مانی ده‌كات".
دوای هێرشه تیرۆریستییەکانی 13ی تشرینی دووه‌می 2015 له هەردوو شاری پاریس و شاری سانت دینس و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسا، بۆ یه‌كه‌مجار باری نائاسایی له‌و وڵاته راگه‌یه‌نرا.