Adam Abu-bashal
17 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2022
ئەبوجا - AA
لە پەلامارێکی چەکدارییدا لە ویلایەتی کەبی باکووری رۆژئاوای نێجیریا، ٥٠ کەس کوژران.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنی نیشتمانیی ئەو وڵاتەدا بڵاوکراوەتەوە، دەیان ماتۆڕسواری چەکدار لە گوندی دانکادی سەربە ویلایەتی کەبی رووبەڕووی سەرباز و پۆلیس بوونەتەوە.
دوای پێکدادانەکە، چەکدارەکان پەلاماری گوندەکەیان داوەتەوە و٥٠ کەسیان کوشتووە کە دوو سەربازیان لەنێودایە.
لە پەلامارەکەدا، ژمارەیەکی زۆر کەس برینداربوون، دەیان خانوو سووتاون و ژمارەیەکی زۆر رەشەوڵاخ لەناوچوون.
لە نێجیریا بەهۆی ئەوەی لە رێی مۆتۆڕسکیلەوە پەلاماری چەکداریی ئەنجامدەدرێت لە هەندێک ویلایەت بەکارهێنانی مۆتۆڕسکیل قەدەغە کراوە.
دوایین جار لە چوار و پێنجی کانوونی دووەمدا، زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە پەلاماری چەکداراندا لە ویلایەتی زەمفارا کوژران.