Sarmand Hameed
30 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2020
کوێت - AA
ئەنجوومەنی وەزیرانی کویت بۆ کۆچی دوایی میر سەباح ئەحمەد جابر سەباح، ٤٠ رۆژ ماتەمینی لە سەرتاسەری وڵات راگەیاند، هاوکات بڕیاریدا بە داخستنی سەرجەم فەرمانگەکانی حکوومەت بۆ ماوەی سێ رۆژ.
بەگوێرەی ئاژانسی فەرمی هەواڵی کوێت، ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاندووە، وڵاتەکەی بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ ماتەمینی فەرمی رادەگەیەنێت و فەرمانگەکانی فەرمی بۆ ماوەی سێ رۆژ دادەخرێن.
بەپێی هەمان سەرچاوەکە، بڕیارەکە لە ئەمڕۆ سێشەممەوە جێبەجێ دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، میری کوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
دوای کۆچی دوایی سەباح ئەحمەد جابر سەباح، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوێت ئاشكرایكرد شازاده‌ی جێ‌نشین، نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح (ته‌مه‌ن ٨٣ ساڵان) وەک میری نوێی وڵات دیاریکراوە.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران، سه‌باح خالید سه‌باح به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی له كۆشكی سه‌یف كۆببوونه‌وه، بڵاوكرایه‌وه، هاتووه: "به‌پێی مادده‌ی چوار له یاسای ژماره چواری ساڵی ١٩٦٤ تایبه‌ت به حوكمه‌كانی ده‌ستوور و شوێنگرتنه‌وه‌ی میر، شازاده‌ی جێ‌نشین، نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح بووه‌ته میری كوێت".