Muhammet Ali Kemal
15 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2017
ئاستانا- AA
حکوومەتی کازاخستان ئاشکرای کرد کۆبوونەوەکانی ئاستانا بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئاگربەستی سووریا کە بڕیاربووە لە ١٥ی شوبات دەست پێبکەن، بۆ ماوەی یەک رۆژ دواخراون.
وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان، لەروونکردنەوەیەکی نووسراودا، ئاماژەی بەوەکردووە، کۆبوونەوەکانی ئاستانا تایبەت بە پرسی سووریا کە بڕیاربوو لە ١٥ی شوبات ئەنجام بدرێت، بۆ ١٦ی شوبات دواخراوە بەڵام هۆکارەکەی روون نەکراوەتەوە.
وەزارەتەکە پێشتر ئاشکرایکردبوو خولی دووەمی کۆبوونەوەکانی ئاستانا، کە بڕیارە هەریەک لە سووریا، تورکیا، رووسیا و ئێران بەشداریی تێدا بکەن، رۆژی ١٥-١٦ی شوبات، ئەنجام بدرێت.
لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەشکرابوو لە کۆبوونەوەکاندا تاوتوێی هەریەک لە رێوشوێنەکانی ئارامکردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانەی پێکدادانەکان تێیاندا روودەدەن، پەسەندکردنی لێپرسراوێتییەکانی ئەو گرووپی کارەی کە وڵاتانی گرەنتیکار دروستکردووە و کۆبوونەوەکانی جنێڤ، دەکرێت.