Sarp Özer
13 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2021
تەرابلوس - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی حەفتەری کودەتاچی لەبیر نەکرێت لەگەڵ ئەو سەدان کەسەی بەهۆی بۆمبەوە گیانیان لەدەستداوە یان کەمئەندامبوون و رایگەیاند ''هاوخەمی برایانمانین لە لیبیا لەم ئازار و کێشەیەدا و ئەوەی لەدەستمان بێت ئەنجامی دەدەین بۆ رەوینەوەیان''.
خولوسی ئاکار لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ لیبیا، فەرماندەیی گرووپی ئەرکی لیبیای کردەوە.
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار زانیاری لە گرووپەکە سەبارەت بە چالاکییەکانیان وەرگرت و پاشان لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی سوپای لیبیا، جەنەراڵ محەمەد عەلی حەداد و فەرماندەی ناوچەی سەربازیی تەرابلوس، لیوا عەبدولباست مەروان کۆبووەوە.
خولوسی ئاکار لە دوای کۆبوونەوەکە لەگەڵ سەربازانی فەرماندەیی گرووپی ئەرکی لیبیا کۆبووەوە و جەختی لەسەر پەیوەندیيە دۆستانەکانی نێوان لیبیا و تورکیای کردەوە کە ساڵانێکە درێژەی هەیە.
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار باسی لە تاوانەکانی حەفتەری کودەتاچی کرد و گوتی: ''خوێندکارانی خوێندنگەی جەنگیی لیبیای کوشت، سەدان کەسی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا شاردەوە. خێزانی ئەو کەسانە لە کێشەیەکی زۆردان. پێویستە جیهان ئەوە بزانێت''.
گوتیشی: ''ژمارەیەکی زۆری برایانمان لە لیبیا هەن کە بەهۆی تەقینەوە و مینەوە ئەندامەکانیان لەدەستداوە یان شەهیدبوون. بەشێکی ئەوانە لێرەن، بەشێکیشیان لە تورکیا چارەسەر وەردەگرن. هاوخەمی برایانمانین لە لیبیا لەم ئازار و کێشەیەدا و ئەوەی لەدەستمان بێت ئەنجامی دەدەین بۆ رەوینەوەیان''.
وەزیری بەرگریی تورکیا هەروەها دووپاتی کردەوە کە وەک برا و وەک یەک جەستە لەگەڵ لیبیا دەبن لە دۆزە رەواکاندا.