İlkay Güder
17 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین دەستیپێکرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ھاوپشتییمان لە بابەتە ناوچەییەکاندا، دەبێتە ھۆی بەخشینی ھیوا بە ناوچەکە. لەئێستادا نەک تەنھا چاوی ناوچەکە، بەڵکو باوەڕم وایە کە چاوی جیھان ئەمڕۆ لەسەر سۆچی-یە".
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین گوتی: "(لەگەڵ سەرۆک ئەردۆغان) ژمارەیەک بابەتی زۆر ھەن تاوتوێیان دەکەین. ژمارەیەکیان بابەتی ئاڵۆزن. چاویان پیادا دەخشێنینەوە و بەدوای رێگاکانی چارەسەریاندا دەگەڕێین".