Ali Cura,Muhammet Ali Kemal
17 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2018
سۆچی - AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئاشکرایکرد لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان-دا تاوتوێی بابەتە ئاڵۆزەکان دەکەن و بەدوای رێگاکانی چارەسەریاندا دەگەرێن.
ڤلادیمیر پوتین بەر لە کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان لە میوانخانەی سەرۆکایەتی لە سۆچی، ئاماژەی بەوەکرد بەردەوام لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان-دا کۆدەبنەوە و ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە ساڵێک لەمەوبەر لە سۆچی کۆبوونەتەوە.
سەرۆکی رووسیا راشیگەیاند "په‌یوه‌ندییه‌كانمان (له‌گه‌ڵ توركیا) به‌شێوازێكی ئه‌رێنی به‌ره‌وپێش ده‌چێت، له‌بواری بازرگانیدا به‌خێراییه‌كی باش گه‌شه‌ده‌كات. له بواری ئاسایشی ناوچه‌كه‌شه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانمان گه‌شه ده‌كه‌ن. هاوكات په‌یوه‌ندییه‌كانمان له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیشدا به‌فراوانی گه‌شه‌ده‌كات".
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین هەروەها تیشکی خستەسەر ئەوەی پەیوەندییەکانیان سەبارەت بە سیاسەتی نێودەوڵەتی پێشکەوتنی بەخۆوە بینیوە و گوتی: "(لەگەڵ سەرۆک ئەردۆغان) ژمارەیەک بابەتی زۆر هەن تاوتوێیان دەکەین. ژمارەیەکیان بابەتی ئاڵۆزن. چاویان پیادا دەخشێنینەوە و بەدوای رێگاکانی چارەسەریاندا دەگەڕێین".