İsmail Özdemir,Rewa Mahmut Hasan
21 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆکی دەزگای بەڕێوەبردنی ئاژانسی ئانادۆڵو، شەنۆل کازانجی بەشداری کرد لە کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەگەڵ نوێنەری دەزگاکانی میدیا کە تیایدا باس لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون و ئامانجەکانی کرا.
لەو بارەیەوە کازانجی ئاماژەی بەوەدا کە یڵدرم زانیاری داوەتە نوێنەرانی میدیاکان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کە بەشێکی زۆری نوێنەری میدیاکان ئامادەی بوون.
شەنۆل کازانجی گوتی: "کۆبوونەوە لەگەڵ تەواوی نوێنەرانی میدیاکان بەو شێوە فراوان و پێدانی زانیاری لەسەر ئامانجەکان، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە حکوومەت چەندە گرنگی بە رووداوەکە دەدات. هاوکات بەڕێز سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا کە پێش ئەوەی بێتە کۆبوونەوەکە پەڕەی یەکەمی رۆژنامەکانی بینیوە و بە خۆشحاڵییەوە بینیویەتی کە تورکیا بە یەک دڵ پێشوازیان لە رووداوەکە کردووە و ئەمەشی بە ١٥ی تەمووز چواند کە تورکیا بە یەک دەنگ و بە یەک دڵ، هەڵوێستیان هەبووە و ئەمەش مایەی خۆشحاڵی بووە بۆیان کە هەڵبەت گرنگە. بەڕێز سەرۆکوەزیران لەکاتی خۆیدا باسی لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون بۆ سەر عەفرین و ئامانجەکان و وردەکاری تەکنیکی بە شێوەی پێویست، دەکات".
شەنۆل کازانجی ئاماژەی بەوەدا کە کۆبوونەوەکە گشتگیر بووە و دڵنیاکەرەوە بووە.