Ferdi Türkten
11 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ كه له ١٤ی حوزه‌یران له بڕۆكسڵی پایته‌ختی به‌لجیكا ئه‌نجام ده‌درێت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن و ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده باڵاكانی وڵاتانی دیكه كۆ ده‌بێته‌وه.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ كه له باره‌گای ناتۆ به‌ڕێوه ده‌چێت، ١٣ی ئه‌م مانگه ده‌چێته به‌لجیكا.
له په‌راوێزی لووتكه‌كه‌دا سهركۆمار ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن؛ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ؛ سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن، سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان، كیریاكۆس میچۆتاكیس، سه‌ركۆماری لیتوانیا، گیتاناس ناوسهدا و سه‌ركۆماری لێتۆنیا، ئهگیلس لێڤیتس ئه‌نجام ده‌دات. بڕیار وایشه له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن و سه‌رۆكوه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، مارك رووته كۆببێته‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كاندا جگه له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌و وڵاتانه، تاوتوێی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یش ده‌كرێت.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و بایدن یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌م دووانه ده‌بێت دوای هه‌ڵبژاردنی بایدن به سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
رۆژه‌ڤی سه‌ره‌كی شاندی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له لووتكه‌ی ناتۆدا رێزگرتن له مافه‌كانی سه‌روه‌رێتی توركیا له پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و ره‌چاوكردنی هه‌ستیارییه ئه‌منییه‌كانی ده‌بێت و پێداگیری توركیا له‌م بابه‌تانه جه‌ختی لێ ده‌كرێته‌وه.
توركیا وه‌ك ئه‌ندامێكی ناتۆ كه به ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی خۆی هه‌ڵستاوه، داواكارییه‌كانی دووباره ده‌كاته‌وه بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌نگاونانی جددی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه مرۆییه‌كان.