Mustafa Deveci
10 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2023
مۆسکۆ/ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوە تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو بەرلە دەستپێکردنی کۆبوونەوەی چوارقۆڵی لەبارەی پرسی سووریا لە مۆسکۆ پایتەختی رووسیا لەگەڵ هاوتا رووسییەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ کۆبووەوە.
مەولود چاوشئۆغڵو لە تویتێکیدا، ئاماژەی بەوە کردووە کە لە دیداریدا لەگەڵ لاڤرۆڤ باسیان لە پێشهاتەکانی سووریا، ئۆکراینا و قەوقاز کردووە.
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، رووسیا، ئێران و رژێمی ئەسەد لە سووریا لەبارەی سووریا لە مۆسکۆ سازدەکرێت.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکەدا، بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکرێت سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و بابەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پرۆسەی سیاسیی، گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی پەنابەران بە سەلامەتی و شکۆمەندانە تاوتوێ بکرێت.