Heman Hussein Yaseen
29 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2020
ھەولێر - AA
کۆرۆنا وای کردووە بۆ سێیەم یەکشەممە، زەنگی کڵێساکان لە ھەرێمی کوردستان لێنەدرێت.
بەھۆی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ھەرێمی کوردستان، ماوەی سێ ھەفتەیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک رێکاری گرتووەتەبەر و لە یەکەم ھەنگاودا ناوەندەکانی خوێندن داخران و دواترش دەرگای مزگەوت و کڵێسا و شوێنە ئاینییەکان داخران.
لە ناحیەی عەنکاوە سەربە قەزای ناوەندی ھەولێر کە سەرجەم دانیشتوانانی کریستانن، ھاوشێوەی ھەموو ناوچەکانی دیکە، شوێنە گشتییەکان داخراون و کڵێساکانیش دەرگاکانیان بەڕووی نزاکاراندا داخراوە.
پێشتر هەموو رۆژانی یەکشەممەیەک پەیڕەوانی ئایینی مەسیحیی بۆ نزاکردن روویان لە کڵێساکان دەکرد، بەڵام پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا وای کردووە کە ماوەی سێ ھەفتەیە زەنگی کڵێساکان لێ نەدرێن و دەرگای کلێساکان دابخرێن.