Muhammet Ali Kemal
17 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2017
واشنتۆن - AA
کۆشكی سپی ئەمریکا ئاشكرایکرد بڕیارنامەی دووەمی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی پێدانی ڤیزەی ئەو وڵاتە، بەتەواوەتی یاساییە و بەمەبەستی جێبەجێکردنیشی لە کورترین ماوەدا داواکاری پێشکەشی دادگای تەمیز دەکەن.
گوتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا، شان سپایسەر لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەیدا لەبارەی بڕیارنامەی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی لەبارەی پێدانی ڤیزەی ئەمریکا، کە لەلایەن دوو دادوەری فیدراڵییەوە هەڵپەسێردراوە، دوا.
بڕیارنامەکە کە چاوەڕوان دەکرا لە دوێنێوە بکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە و تێیدا بۆ ماوەی ٣ مانگ قەدەغەی ڤیزە دەخرێتە سەر دانیشتوانی شەش وڵات کە زۆرینەی دانیشتوانەکانیان موسوڵمانن، سەرەتا لەلایەن دادوەرێکی فیدراڵی لە هاوای و دواتر لەلایەن دادوەرێکی دیکە لە ماریلاند هەڵپەسێردرا، شان سپایسەر رەخنەی لە بڕیاری دادوەرەکان گرت و رایگەیاند: ''بڕیارنامەی دووەم، بەلەبەرچاوگرتنی ئەو خاڵانەی کە دادگای تەمیز سەبارەت بە بڕیارنامەی یەکەم، دووبارە داڕێژراوەتەوە و نووسراوە. بەو شێوەیەشەوە دووبارە رێگرییکردن لێی، کارێکی سەیرە''.
سپایسەر بانگەشەی ئەوەی کرد ئەو دادوەرانەی بڕیارەکەیان داوە تا ئاستی پێویست بە قووڵی لە بابەتەکەیان نەڕوانیوە و وگوتی: ''سەرۆک بۆ ئەوە هەڵبژێردرا سیستەمی کۆچبەری کە خراپ بووە، بگۆڕێت. بەمەبەستی پارێزگارییکردن لە گەلەکەمان، سەرۆک دەسەڵاتی دەستووریی خۆی بەکاردەهێنێت''.