Muhammet Ali Kemal
09 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن- AA
له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکادا، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی هه‌ردوو به‌شه‌که‌ی کۆنگرێس: ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سیناتۆران، ده‌رده‌که‌ون و یه‌کلایی ده‌بنه‌وه.
به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌کان، کۆماریخوازه‌کان له‌هه‌ریه‌ک له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سیناتۆرانیش سه‌رکه‌وتنیان به‌سه‌ر دیموکراته‌کاندا به‌ده‌ستهێناوه.
له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مڕۆدا، سێیه‌کی (34 ئه‌ندام) ئه‌نجوومه‌نی سیناتۆران که خاوه‌نی 100 کورسییه و هه‌ر 435 ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌گۆڕێن.
چاوهڕواندهکرێت له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مڕۆش له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران کۆماریخوازه‌کان باڵاده‌ستیی خۆیان به‌سه‌ر دیموکراته‌کاندا درێژه پێبده‌ن.
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی تا ئێستا بڵاوکراونه‌ته‌وه، کۆماریخوازه‌کان تا ئێستا توانیویانه 205 کورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و دیموکراته‌کانیش 138 کورسی به‌رنه‌وه.
به‌پێی ئه‌و خه‌مڵاندنانه‌ی له‌میدیای ئه‌مریکادا بڵاوکراوه‌ته‌وه، کۆماریخوازه‌کان نزیکه‌ی 240 کورسی ئه‌نجوومه‌نه‌که به‌ده‌ستده‌هێنن و دیموکراته‌کانیش ناتوانن ژماره‌ی کورسییه‌کانیان بگه‌یه‌ننه 200.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجوومه‌نی سیناتۆرانیش له‌ئێستادا کۆماریخوازه‌کان باڵاده‌ستن. ئه‌نجامه بڵاوکراوه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکا ئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن کۆماریخوازه‌کان 48 کورسی و دیموکراته‌کان 46 کورسییان به‌ده‌ستهێناوه. به‌پێی دوایین پێشبینییه‌کانیش کۆماریخوازه‌کان 52 کورسی و دیموکراته‌کان 48 کورسی ده‌به‌نه‌وه.
له‌ئێستادا له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا له‌کۆی 435 کورسی، 246ی هی کۆماریخوازه‌کانه و 186ی هی دیموکراته‌کانه. له‌کۆی ئه‌نجوومه‌نی سیناتۆرانیش 54ی هی کۆماریخوازه‌کان و 44ی هی دیموکراته‌کانه.