Fakhradin Ibrahim Mohammad
14 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2020
هەولێر - AA
کۆنسولگەری ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان لە یادی ٣٢ ساڵەی ئەنفال-دا پەیامێک بڵاو دەکاتەوە.

لە پەیامەکەی کۆنسولگەریدا کە بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی، هەروەها هەر دوو زاراوەی سۆرانی و کرمانجی بڵاویکردووەتەوە، جەختی لەسەر پشتگیریکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.
کۆنسولگەری ئەمریکا رادەگەیەنێت، ''ئەمڕۆ ساڵیادی شاڵاوەکانی ئەنفالە کە لە دژی خەڵکی کورد ئەنجامدرا. بە خەمباریەکی زۆرەوە یادی قوربانییەکانی رژێمی سەدام دەکەینەوە کە ھەزاران کوردی بێ تاوانیان کوشت ودەرەبەدەر کرد. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جەخت لەسەر پابەندبوونی دەکاتەوە بۆ پشتگیریکردنی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بۆ دڵنییابوون لە داھاتوویەکی پارێزراو و دیموکرات و گەشەسەندووە''.