Abdel Ra'ouf Daoud Abdel Ra'uof Arnaout,Gülşen Topçu,Mehmet Nuri Uçar
11 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2018
قودس - AA
پسپۆڕان له‌باره‌ی ئه‌و گرژییانه‌ی به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر پێگه‌كانی ئێران له سووریا و خستنه‌خواره‌وی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی جۆری F-16ی ئیسرائیل له‌كاتی ئه‌و هێرشانه‌دا ده‌ڵێن، هه‌رچه‌نده ئیسرائیل بوونی ئێران له سووریا به هێڵی سوور داده‌نێت، ئه‌مه ده‌ره‌نجامی شه‌ڕێكی لێناكه‌وێته‌وه له‌نێوان ئیسرائیل و ئێران‌دا.
توێژه‌ری سیاسیی ئیسرائیلی، ئاڤی ئیساشارۆڤ له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پێشهاته‌كانی دوێنێ قۆناغێكی نوێیه كه به روونكردنه‌وه‌كانی چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو ده‌ستی پێكردووه.
ئیساشارۆڤ رایگه‌یاند، هه‌ژموونی سه‌ربازیی ئێران له سووریا زۆر گه‌وره‌یه و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه كه له سووریادا ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست ئێرانه‌وه‌یه نه‌ك ئه‌سه‌د.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد كه خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ئیسرائیل له ساڵی 1980ـەوه دۆخێكی نائاساییه كه نه‌بینراوه و گوتی،"له‌هه‌موو دۆخێك‌دا ئه‌م فڕۆكه‌یه له‌نێو سنووره‌كانی ئیسرائیل‌دا خراوه‌ته‌خواره‌وه و فڕۆكه‌وانه‌كانیش دهستبهسهرنهكراون. پێموایه بۆردومانكردنی پێگه‌كانی ئێران وه‌ڵامێكی باش بووه، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه، ئیسرائیل و ئێران ئه‌م بابه‌ته تا كوێ درێژده‌كه‌نه‌وه؟".
ئه‌نتۆنی شاڵهات پسپۆڕ له كاروباری ئیسرائیل‌دا، له‌وباره‌وه ده‌ڵێت، تا ئێستا دۆخه‌كه هێنده ئاڵۆز نه‌بووه و گوتی، "به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ئه‌وه‌یه، نه ئێران سڵده‌كاته‌وه، نه ئیسرائیلیش چاوپۆشی له هه‌ژموونی ئێران ده‌كات له سووریا".