Selen Temizer,Muhammed Shekh Yusuf
15 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2018
ئاستانا - AA
گه‌ڕی نۆیه‌می كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانا سه‌باره‌ت به سووریا له كازاخستان درێژه‌ی هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌وه دهستكهوتوون، شاندی ئۆپۆزسیۆن سه‌ر له به‌یانی زووی ئه‌مڕۆ گهیشتوونهتە ئاستانا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی حكوومه‌تی كاتیی سووریا، ئه‌حمه‌د توما سه‌رۆكایه‌تیی شانده‌كه ده‌كات كه له ٢٤ كه‌س كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سووریا ده‌كه‌ن، پێكهاتووه.
سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵویان راگه‌یاندووه رۆژه‌ڤی كۆبوونه‌وه‌كان بریتی ده‌بن له كاركردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی چاره‌نووسی دیل و دهستبهسهكراوهكان و ته‌واوكردنی خاڵه‌كانی چاودێرییكردنی ئاگربه‌ست له لایه‌ن توركیاوه له ئیدلب و دڵنیایی دان بە نزیكه‌ی چوار ملیۆن هاووڵاتیی سووریی سه‌باره‌ت به ژیانیان.
شاندی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی، جێگری راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، سه‌دات ئۆناڵ ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ٠٧:٣٠ به كاتی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستیان به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی ئۆپۆزسیۆندا كرد.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی وڵاتانی گهرهنتیكاران (رووسیا، ئێران و توركیا) ئه‌نجامده‌درێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌كی كه تیایدا هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆده‌بنه‌وه و به‌یاننامه‌ی كۆتایی ده‌خوێندرێته‌وه، كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ ئه‌نجامبدرێت.
شاندی رووسی له لایه‌ن ئه‌لێكسانده‌ر لاڤرێنتیڤ، نوێنه‌ری تایبه‌تی ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، شاندی ئێرانیش له لایه‌ن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، حوسه‌ین جابریهوه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
له یه‌كه‌م رۆژی كۆبوونه‌وه‌كاندا كه دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو، دوایین دۆخی ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژی، ئازادكردنی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و كاره‌كانی پێكهێنانی كۆمیته‌ی ده‌ستوور تاوتوێ كرا.
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كاندا شاندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، ستافان دی مستۆرا وه‌ك چاو‌دێر ئاماده ده‌بێت.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه نوێنه‌ری ئوردن به‌شداربوو، شاندی ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار نوێنه‌راتی نه‌كرد.