Fatma Esma Arslan
05 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2021
داكار- AA
گرووپێك سه‌رباز كه ئاماژه به‌وه ده‌كرێت له گینیا، سه‌ركۆماری وڵاته‌كه، ئالفا كۆندێ-یان ده‌ست به‌سه‌ر كردووه، له ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی دەوڵەت، RTGییه‌وه راگه‌یه‌ندراوی كوده‌تایان خوێنده‌وه.
به‌رپرسی هێزه تایبه‌ته‌كانی وڵاته‌كه، مامادی دومبویا و گرووپێك له سه‌ربازانی یاوه‌ری، به‌شدارییان له به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی دەوڵەت، RTGدا كرد.
مامادی دومبویا باسی له‌وه كرد، ده‌ستوور، حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانیان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و له ماوه‌یه‌كی كورتدا، به به‌شداریی گه‌ل، ده‌ستوورێكی نوێ ئاماده ده‌كه‌ن.
دومبویا ئاشكرایشی كرد، سنووره ئاسمانیی و وشكانییه‌كان داخراون و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به كاره‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی راگوزه‌ر، ده‌كه‌ن.
هاوكات هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ركۆماری گینیا، ئالفا كۆندێ، له چ شوێنێكه، بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌رپرسی هێزه تایبه‌ته‌كانی گینیا، مامادی دومبویا له ڤیدیۆیه‌كدا كه ئه‌مڕۆ له تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، كه كۆندێ لای ئه‌وانه.
ئه‌وه ده‌زانرا، مامادی دومبویا خوازیاری ئه‌وه بوو یه‌كه سەربازییەكهی له وه‌زاره‌تی به‌گریی جیا بكرێته‌وه و بكرێته یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، و به‌و هۆیه‌شه‌وه ماوه‌یه‌ك بوو كێشه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تدا هه‌بوو.
دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له فه‌یله‌قی بیانیی فه‌ڕه‌نسیدا كاری كرد، له ساڵی ٢٠١٨‌دا دومبویا له لایه‌ن كۆندێ-وه كرایه سه‌رۆكی یه‌كه‌ی هێزه تایبه‌ته‌كان.
- "ده‌ستمان له تاڵه قژێكت نه‌داوه، وانییه؟"
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆندێ كه تا ئێستا نازانرێت له كوێیه، له نێو ژووێكدا به شێوه‌یه‌كی زۆر ماندوو ده‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌رباز چاوه‌ڕێ ده‌كات و یه‌كێك له سه‌ربازه‌كان لێی ده‌پرسێت، "ده‌ستمان له تاڵه قژێكت نه‌داوه، وانییه؟".
رۆژی ١٩ی ته‌مووزی ٢٠١١ هه‌وڵی كوده‌تا دژی ئالفا كۆندێ درابوو، ماڵه‌كه‌ی به مووشه‌ك كرابوویه ئامانج.
كۆندێ رۆژی ١٨ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٠ دوای به‌ده‌ست هێنانی له سه‌دا ٥٩،٤٩ی ده‌نگه‌كان، بۆ جاری سێیه‌م بوویه‌وه به سهركۆمار.
- مشتومڕه‌كانی به‌ربژێربوون بۆ جاری سێیه‌م
كۆندێ كه له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٠دا بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ وه‌ك سهركۆمار هه‌ڵبژێردرابوو، ئه‌وه‌ش له میانی یه‌كه‌م ئاڵوگۆڕی دیموكراتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات، له ساڵی ١٩٥٨ه‌وه كه گینیا سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرتووه، له ساڵی ٢٠١٥دا جارێكی دیكه ههڵبژێردرابوویهوه.
خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی كۆندێ له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٠دا كۆتایی ده‌هات و به پێی ده‌ستووریش بۆی هه‌بوو ته‌نها دوو خولی له‌سه‌ریه‌ك له پۆستی سه‌رۆكایه‌تییدا بمێنێته‌وه، هه‌ر بۆیه له پێناو ئه‌وه‌ی بۆ جاری سێیه‌م هه‌ڵببژێردرێته‌وه، ده‌ستووری هه‌موار كرده‌وه و له ٢٢ی ئاداری ٢٠٢٠دا، ریفراندۆمی له‌باره‌ی هه‌مواره‌كه ئه‌نجام دا.
به‌ربژێربوونی كۆندێ-ی ته‌مه‌ن ٨٣ ساڵان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ببووه گه‌رمترین باسی مشتومڕه‌كانی له گینیا.