Ramal Mahmood
05 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2017
ئەلباب – AA
دوای رزگارکردنی شارۆچکەی ئەلبابی سەر بە پارێزگای حەلەب لەلایەن سوپای سووریای ئازاد بە پشتیوانی سوپای تورکیا لە میانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتدا، بەرە بەرە ژیانی ئاسایی بۆ شارۆچکەکە دەگەڕێتەوە و هاووڵاتییان دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
تیمەکانی پوچەڵکردنەوەی مین و ماددە تەقەمەنییەکان، بەردەوامن لە پاککردنەوەی ناوچەکان لە بۆمب و مینی چێندراو. ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی گەڕاوە سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی خانووەکانییانن کە بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکان زیانییان بەرکەوتووە. ژمارەیەک لە منداڵانیش لە کۆڵانەکانی ئەلبابدا یاری دەکەن.
جومعە کەرکەناس کە دانیشتووی ئەلبابە بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "لەگەڵ کردنەوەی نانەواخانەکان ژمارەیەکی زۆرتری خەڵکی ئەلباب گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. من وێستگەی سووتەمەنی گازوایلم هەیە و ئێستا وێستگەکەم کردووەتەوە. کاسبکارانی دیکەش فرۆشگاکانییان کردووەتەوە".