Mazın Asad
05 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: "مۆڵەت بە فڕۆشتنی بڕێکی زۆری پێداویستی سەربازیی پێشکەوتوو بە ژاپۆن و کۆریای باشوور دەدەم".
ترەمپ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "مۆڵەت بە فڕۆشتنی بڕێکی زۆری پێداویستی سەربازیی پێشکەوتوو بە ژاپۆن و کۆریای باشوور دەدەم".
دوێنێ لە راگەیەنراوێکی کۆشکی سپیدا ئاماژە بەوە درا کە بەرامبەر تاقیکردنەوەی مووشەکی ھایدرۆجینی لە سێی ئەیلوولدا لە لایەن کۆریای باکوورەوە، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باشوور، مون جای ئین ئەنجام داوە و ئاماژە بەوە کراوە کە ھەردوو لا ھەڵوێستی ھاوبەشیان ھەبووە لەبەرامبەر ھەڕەشەکانی کۆریای باکوور.
لە راگەیەنراوەکەدا ھەروەھا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمریکا و کۆریای باشوور باسیان لە زیادکردنی توانای سەربازی ھاوبەشی ھەردوولا کردووە و ترەمپ وەک پرەنسیپ رەزامەندی نیشانداوە لەسەر پرسی فرۆشتنی چەکی نوێ بە بەھای چەندین ملیۆن دۆلار و ھەڵگرتنی سزاکانی سەر کۆریای باشوور.