Abdullah Shukur
25 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2016
ئەمریكا ھەڵوێستی دژ بە یەكی ھەیە بەرامبەر بە پاككردنەوەی شاری مێژوویی تەدموور سەربە پارێزگای حمس لە دەست تیرۆریستانی رێكخراوی داعش.
ئەمریكا لە لایەكەوە لەپاڵ فڕۆكەكانی رووسیا پاڵپشتی لە ئۆپەراسیۆنی رژێمی ئەسەد بۆ پاككردنەوەی شاری مێژوویی تەدموور لە دەستی داعش دەكات لە لایەكی دیكەشەوە ئاماژە بەوە دەكات كە كۆنترۆڵكردنی ئەو شارە لە لایەن ئەسەدەوە كارێكی ھەڵەیە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، مارك تۆنەر دوێنێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ھەڵسەنگاندنی بۆ ئۆپەراسیۆنەكەی شاری تەدموور كرد و گوتی: "پاككردنەوەی ئەو شارە لە داعش و كۆنترۆڵكردنی لە لایەن رژێمی ئەسەدەوە نابێتە ئاڵۆگۆڕییەكی باش".
تۆنەر راشیگەیاند كە كاری لە پێشینەی ئەمریكا، لەناوبردنی داعشە لە سووریا. بەڵام نابێت گەلی سووریا بكەوێتە نێوان بژاردەی داعش و رژێمی ئەسەد.