Mustafa Deveci
01 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2021
قودس – AA
دوای ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل یه‌كه‌م باڵیۆزی ئیمارات له ئیسرائیل، محه‌مه‌د مه‌حمود ئال خاجە گه‌یشته شاری ته‌ل ئه‌بیب.
ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی کە محه‌مه‌د مه‌حمود ئال خاجەی له ئیماراته‌وه گەیاندە ئیسرائیل له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌ن گوریۆن نیشته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ، محه‌مه‌د مه‌حمود ئال خاجە نامه‌ی متمانه‌ی خۆی پێشكه‌ش بە سه‌رۆکی ئیسرائیل، رئۆڤین ریڤلین بكات.
ئاماژه بهوهیشدراوە كه محه‌مه‌د مه‌حمود ئال خاجە له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، گابی ئاشكێنازی كۆده‌بێته‌وه.
ئیسرائیل و ئیمارات له ١٥ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٠ له میانی رێوڕه‌سمێكی فه‌رمیدا له كۆشكی سپی واژوویان له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی "ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان" كرد.