Şerife Çetin,Muhammet Ali Kemal
26 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2018
بڕۆكسل - AA
ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ كاروباری هاوكاریی مرۆیی و به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان، كریستۆس ستیلیانیدێس رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كه لێره‌بوون، به‌ڵێنی بڕی چوار ملیار‌و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار هاوكارییان بۆ ئه‌مساڵ دا".
"كۆنفرانسی پشتیوانییكردن له ئایندهی سووریا و ناوچه‌كه" له بڕۆكسل كۆتاییهات.
كریستۆس ستیلیانیدێس له‌دوای ته‌واوبوونی كۆنفرانسه‌كه باسی له‌و به‌ڵێنانه كرد كه به‌شداربووان به مه‌به‌ستی هاوكارییكردنی په‌نابه‌رانی سووریا داویانه.
ستیلیانیدێس جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه سه‌رجه‌م به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاكه چاره‌سه‌ری جه‌نگی سووریا چاره‌سه‌رێكی سیاسییه كه به رابه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامبدرێت.
ئەو راشیگه‌یاند "ئه‌مڕۆ ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كه لێره‌بوون، به‌ڵێنی بڕی چوار ملیار‌و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار هاوكارییان بۆ ئه‌مساڵ دا".
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد به‌شداربووان به‌ڵێنی به‌خشینی سێ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلاریان بۆ ساڵی داهاتوو داوه و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا تا ساڵی ٢٠١٩ به‌ڵێنی هاوكاریی به بڕی شه‌ش ملیار دۆلار داوه.